PeyamaKurd - وەزیری دارایی ئیسرائیل : ئێمە دەبێت ڕژیمی ئێران بڕووخێنین
سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند : ئێمە دەبێت ئەم ڕژێمە بڕووخێنین، چوونکە ناتوانین بەرگەی بوونی ڕژێمێکی وا ڕادیکاڵ بگرین کە بەدوای لەناوبردنی ئێمەوەیە و خاوەنی توانایەکی لەو شێوەیەیە.
ـ ئێمە بە شێوازی خۆمان لەسەر ئەم کارە بەردەوام دەبین و دیسانەوە، لەسەر هەڵوێستی خۆمان دەمێنینەوە.
ـ ئێستا ناکۆکی ڕاستەقینە لە نێوان ئێمە و ویلایەتە یەکگرتووەکان دا هەیە. کێشەکە لەوەدایە کە بزانین چۆن ئەم قەیرانە بەڕێوەببەین لە کاتێک دا کە بە تووندی [لەسەر هەڵوێستی خۆمان] وەستاوین.
ـ دەبێت بزانیت چۆن بە تووندی ڕابوەستیت بەبێ ئەوەی پەتەکە بپچڕێنیت.
ـ ئێمە ئابووری ئێرانمان پەک خست، پیشەسازییەکەیمان پەک خست، بەرنامە ئەتۆمییەکەیمان پەک خست، زۆر شتی دیکەشمان پەک خست و ئەوانمان بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ دواوە گەڕاندەوە
ـ ئێمە دەمانویست زۆر زیاتر لەوە بکەین و دەمانویست بەردەوام بین؛ بەڵام ئێمە هاوبەشێکمان هەیە بە ناوی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان. ئەو زلهێزێکی بچووک نییە، ووڵاتێکی ٣٨٠ ملیۆن کەسی هەیە کە دەبێت چاودێری بکات. ئەو بەرژەوەندییەکانی خۆی هەیە.
ـ وەک چۆن سەرۆکوەزیران ناتانیاهوو بە ڕوونی ووتی، ئەو چاودێری بەرژەوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات و ئێمەش چاودێری بەرژەوەندییەکانی خۆمان دەکەین.