وەزیری دەرەوەی هەنگاریا واژووکردنی ڕێککەوتننامەی گەورەی هاوکاری ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگەێنێت

Dîroka Belavkirin :
وەزیری دەرەوەی هەنگاریا واژووکردنی ڕێککەوتننامەی گەورەی هاوکاری ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی هەنگاریا واژووکردنی ڕێککەوتننامەی گەورەی هاوکاری ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگەێنێت
 

پیتەر شییارتۆ وەزیری دەرەوەی هەنگاریا ئاماژەی بەوەش کرد، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی کڕینی سەرچاوەکانی ووزەی ڕووسیا دەکاتەوە.
سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا ڕایگەیاند کە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ بە تەواوی وڵاتەکەی لە سنووردارکردنی هاوردەکردنی وزە لە ڕووسیا بەخشیوە و وەزیری دەرەوەی هەنگاریاش ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە هاوردەکردنی گازی سرووشتی شل و هاوکاری ئەتۆمی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتێک ، بە پشت بەستن بە ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڕایگەیاندووە کە حکوومەتی ئەمریکا ووڵاتەکەی بە تەواوی لە سنووردارکردنی هاوردەکردنی سەرچاوە ووزەی ڕووسیا لە ڕێگەی بۆرییەکانی گازی ستریمی تورکیا و درووژبا بەخشیوە.
ئۆربان درەنگانێکی هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا لە واشینتۆن دوای وتووێژ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ ووتی: ئێمە یارمەتی تەواومان لە سزاکان وەرگرتووە بۆ بەکارهێنانی بۆری گازی تورکی ستریم و بۆری نەوتی درووژبا. ئاماژەی بەوەش کردووە، “هیچ سزایەک نییە کە ڕێگری بکات لە ڕۆیشتنی وزە بۆ هەنگاریا لەم ڕێگایانەدا یان نرخەکەی بەرزبکاتەوە.”
سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا ئاماژەی بە دەرئەنجامەکانی بڕینی هاوردەکردنی نەوت و غازی ڕووسیا بۆ گەلی هەنگاریا و ئابووری کرد. ووتیشی: "یەکێک لەو بابەتانەی لە کۆشکی سپی باسی لێوەکرا، ئەوە بوو کە بە ڕوونی ڕوونی بکرێتەوە کە دەرئەنجامەکانی بڕینی هاوردەکردنی نەوت و گازی ڕووسیا بۆ گەلی هەنگاریا و ئابووری چی دەبێت، ئێمە ئەو ووزەیەی گەلەکەمان پێویستی پێیەتی لە ڕێگەی بۆرییەوە بەدەست دەهێنین و وەک دەزانن بۆری پرسێکی ئایدیئۆلۆژی و سیاسی نییە، بەڵکوو واقیعێکی فیزیکی و پێویستە."
بەووتەی ئۆربان، 90%ی ماڵەکانی هەنگاریا گاز بۆ گەرم کردنەوە بەکاردەهێنن، کە لەڕێگەی بۆری گازی تورکیاوە دابیندەکرێت، هەروەها پێداویستییەکانی نەوتی ووڵاتەکەش لەڕێگەی بۆری درووژباوە هاوردە دەکرێت کە سەرچاوەی سەرەکی دابین کردنی ووزەی هەنگاریایە.
سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیای بووداپێست لەگەڵ کۆمپانیای وێستینگ هاوسی ئەمریکی گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەسەر کڕینی سووتەمەنی ئەتۆمی، هەروەها بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای ڕێئاکتۆری مۆدیۆلاری بچووکی ئەمریکی.
دانووستانەکانی هەنگاریا لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە هاوردەکردنی گازی سرووشتی شل
هەر لەو پەیوەندییەدا وەزیری دەرەوەی هەنگاریا ڕایگەیاند کە گرووپی وزەی نیشتمانی هەنگاریا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ هاوبەشێکی ئەمریکی بۆ واژووکردنی گرێبەستێکی درێژخایەن بۆ هاوردەکردنی گازی سروشتی شل (LNG). پیتەر شییارتۆ لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا لە واشینتۆن ووتی : لە ئێستادا دانوستانەکان لە ئارادایە بۆ زیادکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکە بۆ لیستی هاوبەشەکانمان و پلانی هەیە گرێبەستێکی درێژخایەن بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە واژۆ بکرێت.
بە ووتەی ناوبراو، دابینکردنی ساڵانە بەپێی ئەم گرێبەستە 400 ملیۆن مەتر سێجا دەبێت.
هەنگاریا و ئەمریکا ئامادەن ڕێککەوتنی هاوکاری ئەتۆمی واژوو بکەن
وەزیری دەرەوەی هەنگاریا لە درێژەی قسەکانی دا ڕایگەیاند کە هەنگاریا و ئەمریکا ئامادەن ڕێککەوتنێک سەبارەت بە هاوکاری ئەتۆمی واژوو بکەن. سزیجارتۆ ووتی: دیدارەکەی ئەمڕۆی نێوان ترامپ و ئۆربان بۆ هەنگاریا گرینگییەکی ستراتیژی گەورەی هەیە، ئێمە ڕێککەوتنێکی گرینگ لەسەر هاوکاری ئەتۆمی ئەنجام دەدەین.
بە وتەی ناوبراو، ڕێککەوتنە نوێیەکە بریتییە لە بەکارهێنانی کۆکردنەوەی سووتەمەنی ئەتۆمی درووستکراوی ئەمریکا، بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای ڕێئاکتۆری مۆدیۆلاری بچووکی ئەمریکی و بەکارهێنانی شێوازە ئەمریکییەکان لە هەڵگرتنی سووتەمەنی ئەتۆمی بەکارهێنراودا.
جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە پێچەوانەی هاوکارییەکانی هەنگاریا نییە لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆساتۆم لەسەر پڕۆژەی درووستکردنی وێستگەی ئەتۆمی پاکس-٢. پڕۆژەکە وەک هاوبەشی ڕووسیا و ئاڵمانیا و فەرەنسا ئەنجام دەدرێت، کە ئامێرەکان لە شەش شار لە سێ ووڵات درووست دەکرێن: ناوپۆشی ڕێئاکتۆرەکان لە ڕووسیا، پێکهاتەکانی ناوەوە لە ئاڵمانیا و تۆرباینەکانی هەڵم لە فەرەنسا.

هەنگاریا و ڕووسیا لە پەراوێزی کۆنفرانسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە ڤییەننا لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوول دا ڕێککەوتن لەسەر خێراترکردنی وەبەرهێنان لە درووستکردنی وێستگەی پاکس-٢. بڕیارە لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا یەکە نوێیەکان دەست بە کار بکەن.