PeyamaKurd - وەزیری ڕاوێژكاری ئیمارات : کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ٢٢٠٠ مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی ئیمارات کردووە
لانا نوسیبە، وەزیری ڕاوێژكاری ئیمارات لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیووز ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ٢٢٠٠ مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی ئیمارات کردووە؛ ئامارێک کە بە ووتەی ئەو زیاترە لە ژمارەی کۆی هێرشەکانی سەر ئیسرائیل و ووڵاتانی دیکەی کەندئاوی فارس.
ئاماژەی بەوەدا کە ئیمارات دەستپێشخەری شەڕ نەبووە و تاران لەبری دانووستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی، ڕێگای "نابەرپرسانە"ی هەڵدانی مووشەکی هەڵبژاردووە. نوسیبە کۆماری ئیسلامی بە "دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆر" ناوبرد و هۆشداری دا لەوەی تا ئێران گەرووی هورمز کۆنتڕۆڵ بکات و پشتیوانی لە گرووپەکانی وەک حزبۆڵڵا و حەماس بکات و خاوەنی مووشەکی دوور مەودا بێت، سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا جێگیر نابێت