وەزیری گەنجینەی ئەمریکا : قۆناغی "ڕقی ئابووری" بۆ خنکاندنی ئێران دەستی پێکردووە

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا : قۆناغی "ڕقی ئابووری" بۆ خنکاندنی ئێران دەستی پێکردووە

PeyamaKurd - وەزیری گەنجینەی ئەمریکا : قۆناغی "ڕقی ئابووری" بۆ خنکاندنی ئێران دەستی پێکردووە

سکات بێسێنت ڕایگەیاند کە دوای ساڵێک لە سیاسەتی "زۆرترین فشار"، ئێستا سێ هەفتەیە ئیدارەی ترامپ چووەتە قۆناغی "ڕقی ئابووری" (Economic Fury) بۆ خنکاندنی تاران.

وەزیری گەنجینە جەختی کردەوە کە هێزی دەریایی ئەمریکا بە تەواوی ڕێگەی لە گواستنەوەی نەوتی ئێران گرتووە و هیچ کەشتییەک ناتوانێت تێپەڕێت.

هەموو بەشەکانی حکوومەتی ئەمریکا کار دەکەن بۆ بڕینی سەرچاوە دارایی یەکانی تاران و سوپای پاسداران، بە جۆرێک ئێستا ئێران توانای دابین کردنی مووچەی سەربازەکانی نەماوە.

بێسێنت سوپای پاسدارانی بە "گەندەڵ" وەسف کرد و ئاشکرای کرد کە ئەمریکا شوێنی پارە حەشاردراوەکانی تارانی لە دەرەوە دۆزیوەتەوە و دەستی بەسەردا گرتوون بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بۆ گەلی ئێران بگەڕێندرێنەوە.