PeyamaKurd - پڕۆفیسۆر جیانگ؛ مەترسیدارترین مێشکی ژێئۆپۆلەتیکی جیهان، نهێنییەکان ئاشکرا دەکات!
ئەو پیاوەی پێشبینی سەرکەوتنی ترامپ و دەسپێکردنی جەنگی ئێرانی کردبوو، ئێستا باس لە داهاتوویەکی ترسناک دەکات. ئەم قسانە لە هیچ شوێنێکی تر نابیستیت:
جەنگی ئێران؛ زەنگاوێکی بێ بنە بۆ ئەمریکا، چین گەورەترین دۆڕاو و ئیماراتیش لە هەمووان زیاتر زیانمەند دەبێت.
١. جەنگی ئێران = ئۆکراین ی دووەم
جەنگەکە درێژخایەن و پڕووکێنەر دەبێت. ئەمریکا لە نێوان دوو بژاردەی خراپ دایە: کشانەوە واتە هەرەسی هەیبەتی ئەمریکا، بەردەوامبوونیش واتە خوێنڕشتن و زیانی دارایی بێ کۆتایی. ئەمریکا تەنها پلانی چوونە ناوەوەی هەیە، نەک پلانی چوونە دەرەوە.
٢. بۆچی ئەمریکا ناتوانێت بکشێتەوە؟
ئێران داوای تریلیۆنێک دۆلار قەرەبوو و کشانەوەی تەواوی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکات. ئەگەر ئەمریکا بکشێتەوە:
ووڵاتانی کەندئاو دەبنە پاشکۆی ئێران.
"پترۆدۆلار" دەڕووخێت.
ئابووری ئەمریکا (کە ٣٩ تریلیۆن دۆلار قەرزارە) بە تەواوی هەرەس دەهێنێت.
ئەمریکا بۆ ئێران ناجەنگێت، بەڵکوو بۆ ئەوە دەجەنگێت خۆی دانەڕووخێت.
٣. پلانی زیرەکانەی ئێران؛ ٨٠٠ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا!
ئێران پلانی هەیە ١٠٪ باج بخاتە سەر هەر کەشتییەک کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت. بەمە داهاتەکەی دەگاتە ٨٠٠ ملیار دۆلار لە ساڵێک دا! ئەمە ئێران زۆر لە جاران بەهێزتر دەکاتەوە.
٤. چین؛ گەورەترین دۆڕاوی ئەم جەنگە 🇨🇳
چین ٤٠٪ی ووزەکەی لە کەندئاوەوە دابین دەکات. هەر داڕمانێک لە دابین کردنی ووزە، سێکتەری پیشەسازی و تەنانەت "ژیری دەستکرد"ی چین یش پەک دەخات. ئەم جەنگە، جەنگی دژی داهاتووی چین وەک زلهێزە.
٥. کێ سوودمەندە؟ ئیسرائیل و ڕووسیا 🇮🇱🇷🇺
ئیسرائیل : دەیەوێت "ئیسرائیلی گەورە" لە نیل ەوە بۆ فورات درووست بکات و ڕکابەرەکانی ناوچەکە لاواز بکات.
ڕووسیا : سزاکانی لەسەر لادراوە، نەوت بە گرانترین نرخ دەفرۆشێت و تێچووی جەنگی ئۆکراین لە گیرفانی ئەمریکییەکان دابین دەکات!
٦. فاکتەری ئایینی؛ هێزە شاراوەکە
گرووپە ئائینی یە تووندڕەوەکان لە ئیسرائیل و ئەمریکا پێیان وایە ئەم جەنگە زەمینەسازییە بۆ گەڕانەوەی مەسیح. ڕووخاندنی مزگەوتی ئەقسا و درووست کردنی پەرستگای سێیەم بەشێکە لەم پڕۆژە مەترسیدارەی کە ئاوەز و عەقڵانیەتی سیاسی تێدا نەماوە.
٧. هێرشی زەمینی و "ڤێتنامێکی نوێ"
ئەمریکا بیر لەوە دەکاتەوە ٢٠٠٠ سەرباز بنێرێت بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی "دوورگەی خارگ" (کە ٩٠٪ی نەوتی ئێرانی لێوە هەناردە دەکرێت). پڕۆفیسۆر دەڵێت: "دەتوانیت بیگریت، بەڵام ناتوانیت بیپارێزیت". ئەمە دەبێتە ڤێتنامێکی تر بۆ سوپای ئەمریکا.
٨. ئیمارات؛ بڵقەکەی دەتەقێت 🇦🇪
دوبەی لەسەر وەهمی "ئاسایش" بونیاد نراوە. چەند هێرشێکی سادەی ئێران دەریخست کە ئەم مۆدێلە چەندە ناسکە. متمانەی وەبەرهێنەران لەرزۆک بووە و ئیمارات چیتر ئەو پەناگە ئارامە نییە کە جیهان دەیناسی.
٩. هەستانەوەی یابان و پاشەکشەی چین 🇯🇵
پڕۆفیسۆر دەڵێت : "ئەگەر ملیارێک دۆلارم هەبێت، هەمووی لە یابان دا دادەنێم". یابان لە هەموو کارەساتەکان هەستاوەتەوە، بەڵام چین ووڵاتێکی داخراوی کشت وکاڵییە و ناتوانێت لەگەڵ سەردەمی نوێ بگونجێت.
١٠. داڕمانی ڕۆژئاوا لە ناوەوە لە🇪🇺
ئەورووپا، کەنەدا و ئوسترالیا ڕووبەڕووی گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافی (کۆچبەران) دەبنەوە کە بە "تێپەڕاندنی ڕێکخراوی شارستانیەتی ڕۆژئاوا" ناوی دەبات.
📌 کۆتایی قسەکانی پڕۆفیسۆر جیانگ:
ئەمریکا لە زەنگاوێک دا گیری خواردووە، ئێران دوای جەنگ بەهێزتر دەبێت، ئیسرائیل خەونەکەی دەهێنێتە دی، چین دادەڕووخێت و ڕۆژئاواش خۆی، خۆی وێران دەکات
ئەم شیکارییە واقعیە تاچەند کاریگەر دەبێت بە گۆڕانکارییە خێراکان ەوە ؟ لەئایندەیەکی نزیک بەدەر دەکەوێت.