PeyamaKurd - پەیامی عەباس عێراقچی لەسەر گەشتەکانی بۆ ڕووسیا، پاکستان و عوممان:
🇷🇺 سەردانی ڕووسیا:
• دوای دابڕانێک بەهۆی جەنگەوە، بۆ تاوتوێ کردنی پێشهاتەکانی جەنگ و دوایین گۆڕانکارییەکان چووینە مۆسکۆ.
• هەماهەنگی و ڕاوێژی نزیک لە نێوان تاران و مۆسکۆ بۆ دۆخی ئێستا زۆر گرینگە.
🇵🇰 سەردانی پاکستان و گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا:
• پاکستان ڕۆڵی گرینگی نێوەندگیر دەبینێت لەنێوان ئێران و ئەمریکادا.
• بەهۆی "داواکارییە زۆر و ڕێگە هەڵەکانی" ئەمریکاوە، خولی پێشووی گفتوگۆکان سەرەڕای پێشکەوتنەکان، نەگەیشتنە ئامانج.
• لەگەڵ ئیسلام ئاباد تاوتوێی ئەوەمان کرد چۆن گفتوگۆکان بەردەوام بن، تا دوای ٤٠ ڕۆژ لە "خۆڕاگری"، مافەکانی گەلی ئێران بەدەست بهێنینەوە.
🇴🇲 سەردانی عوممان و ئاسایشی گەرووی هورمز:
• عوممان دۆستێکی نزیکە و هەڵوێستێکی زۆر باشیان لەم جەنگەدا هەبووە.
• وەک دوو ووڵاتی سەر گەرووی هورمز، گفتوگۆی گرینگمان لەسەر تێپەڕبوونی سەلامەت لە گەروووەکە کرد کە ئێستا پرسێکی جیهانییە.
• هاوڕاییەکی تەواو لە نێوانمان دا هەیە و ڕێککەوتین ڕاوێژەکان لە ئاستی شارەزایان دا بەردەوام بن.