پەیامی نوێی بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە بەردەوامی شەڕ یا خود ڕێکەوتن

پەیامی نوێی بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە بەردەوامی شەڕ یا خود ڕێکەوتن

PeyamaKurd - پەیامی نوێی بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە بەردەوامی شەڕ یا خود ڕێکەوتن

بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ووڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە لێدانی حیزبۆڵڵا "لە هەر شوێنێک پێویست بێت" تەنانەت دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل.

ئیسرائیل پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئاگربەستەکە لوبنان ناگرێتەوە؛ بەڵام کۆماری ئیسلامی دەڵێت بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان "پێشێلکارییەکی جیددی" ڕێککەوتننامەکەیە.

ناتانیاهوو ووتی: پەیامەکەمان ڕوونە : هەرکەسێک دژی هاووڵاتییانی مەدەنی ئیسرائیل مامەڵە بکات، دەکرێتە ئامانج.

ناوبراو زیادی کرد: لە هەر شوێنێک پێویست بێت بەردەوام دەبین لە لێدان لە حیزبۆڵڵا، تا ئەو کاتەی ئاسایشی تەواو بۆ دانیشتوانی باکووری ئیسرائیل دەگەڕێتەوە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەم لێدوانەی دوای ئەوە دا كە سوپای ووڵاتەکەی کوژرانی عەلی یووسف عەرشی سكرتێر و برازای نەعیم قاسم، سکرتێری گشتی حیزبۆڵڵای ڕاگەیاند.