پەیامی نوێی موجتەبا خامنەیی سەبارەت بە یۆرانیۆمی پێتێندراوی ئێران

پەیامی نوێی موجتەبا خامنەیی سەبارەت بە یۆرانیۆمی پێتێندراوی ئێران

PeyamaKurd - پەیامی نوێی موجتەبا خامنەیی سەبارەت بە یۆرانیۆمی پێتێندراوی ئێران

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای ئێرانی یەوە ئاشکرای کردووە، موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، فەرمانی داوە کە نابێت یۆرانیۆمی پیتێندراوی بچێتە دەرەوەی ئێران.

بە ووتەی ئەو سەرچاوانە، ئەم فەرمانە هەڵوێستی تارانی لە بەرامبەر یەکێک لە سەرەکیترین داواکارییەکانی ئەمریکا لە دانووستانەکان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی کۆماری ئیسلامی تووندتر کردووە.

هەروەها چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، دۆناڵد ترامپ دڵنیایی داوەتە ئیسرائیل کە هەر رێککەوتنێکی ئەگەری دەبێت گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێندراو بۆ دەرەوەی ئێران لەخۆ بگرێت.