ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تایمز سەبارەت بە خراپی باری تەندرووستی موجتەبا خامنەیی 

ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تایمز سەبارەت بە خراپی باری تەندرووستی موجتەبا خامنەیی 

PeyamaKurd - ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تایمز سەبارەت بە خراپی باری تەندرووستی موجتەبا خامنەیی 


ڕۆژنامەی تایمز، پشت بەستن بە یادداشتێکی دیپلۆماسی کە لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئامادە کراوە، ڕایگەیاند کە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران، لە شاری قوم لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە. 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موجتەبا لە بارودۆخێکی زۆر خراپدایە و بێهۆشە، بە شێوەیەک کە توانای بەشداریکردنی لە بڕیارەکانی سوپای پاسدارانی نییە. 

ئەم یادداشتە کە لەگەڵ هاوپەیمانانی کەنداو هاوبەش کراوە، یەکەم بەڵگەنامەیە کە شوێنی مانەوەی ناوبراو ئاشکرا دەکات کە پێشتر ڕانەگەێندرابوو.

بارودۆخی موجتەبا خامنەیی، کە دوای مردنی عەلی خامنەیی بوو بە جێگرەوەی باوکی، نادڵنیایی یەکانی سەبارەت بەوەی کێ لە کاتی شەڕدا ئێران بەڕێوە دەبات، زیاتر کردووە. 

سەرەڕای پێداگری بەرپرسانی
کۆماری ئیسلامی لەسەر سەلامەتی ڕابەرەکەیان، بەڵام دەرنەکەوتنی لە ناوەندە گشتییەکان و بڵاوبوونەوەی بەیاننامەی نووسراو  لە تەلەڤزیۆنی دەوڵەت، گومانەکانی سەبارەت بە گواستنەوەی دەسەڵات بۆ سوپای پاسداران بەهێزتر کردووە. 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی ڕۆیتەرز، ئەو توانای بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی نییە و ئەم بابەتەش ئەو بانگەشەیە بەهێزتر دەکات کە لەسەر خراپی دۆخی موجتەبا هەن.

هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئامادەکارییەکان بۆ درووستکردنی مەزارگەیەکی گەورە بۆ عەلی خامنەیی و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە شاری قوم لە حاڵی جێبەجێکردندایە، کە ئەمەش لەگەڵ پلانەکانی پێشتر بۆ بەخاکسپاردنی لە تاران جیاوازە. 

دواکەوتنی مەراسیمی بەخاکسپاردنی خامنەیی، سەرەڕای بانگەشەی بەرپرسان بۆ ئامادەبوونی بەرفراوانی خەڵک، لەگەڵ سوننەتی شیعە کە جەخت لە بەخاکسپاردنی دەست بەجێ دوای مردن دەکاتەوە، ناکۆکە .