ڕووسیا و چین خەریکی گۆڕینی بیناسازی ووزەی جیهانین

ڕووسیا و چین خەریکی گۆڕینی بیناسازی ووزەی جیهانین

PeyamaKurd - ڕووسیا و چین خەریکی گۆڕینی بیناسازی ووزەی جیهانین

🛰 ڕووسیا و چین پێکەوە کاردەکەن بۆ درووست کردنی سیستەمێک کە ووزە بخاتە بەردەستی کڕیارە ئارەزوومەندەکان بە کەمترین پشت بەستن بە سیستەمی پارەدان و گواستنەوە و بیمە کە لەلایەن ڕۆژئاواوە کۆنترۆڵ دەکرێت، .

👉 لە کاتێک دا ئەمریکا هەوڵی پەک خستنی ڕەوتی نەوت و گاز دەدات لە سەرانسەری جیهان دا، ڕووسیا وەک دابین کەرێکی متمانەپێکراوی "هایدرۆکاربۆن، تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی و دیپلۆماسی ئاسایشی ووزە" دەمێنێتەوە.

👉 لە لایەکی ترەوە چین وەک "سەرچاوەی باڵادەستی تەکنۆلۆژیای ووزەی پاک و ژێرخانی ووزە و ئامێری دیکاربۆنیزەکردنی پیشەسازی" سەرهەڵ دەدات.

👉 ڕووسیا و چین پێکەوە کاردەکەن بۆ یارمەتیدان لە درووست کردنی سیستەمێکی جیهانی دابین کردنی وزە، کە درووست کردنی ئەو سیستەمە لە بنەڕەت دا پەیوەستە بە پرۆسەی داماڵینی دۆلارەوە.

🛰 لەم نێوەندەدا ڕۆژئاوا بەو قەیرانە ووزەیی یەی کە درووستی کردووە، تەقە لە پێی خۆی دەکات، لە کاتێک دا ئابوورییەکانی ڕۆژئاوا لەگەڵ گرانی نرخی سووتەمەنی دا خەریکی ململانێن، لە کاتێک دا گەمارۆ و ئامرازە دارایی یەکانی ڕۆژئاوا ناتوانن "بەتەواوی کۆنترۆڵی لێشاوی وزەی جیهانی بکەن".