PeyamaKurd - ڕۆیتەرز : عێراق دەستوەردانی راستەوخۆی کردووە لە تێپەڕبوونی کەشتییەک لە گەرووی هۆرموز
ئاژانسی (رۆیتەرز) لە راپۆرتێک‌دا ڕایگەیاندووە : حکوومەتی عێراق دەستوەردانی راستەوخۆی کردووە بۆ دەستەبەرکردنی تێپەڕبوونی کەشتی نەوتهەڵگری (ئاگیۆس فانۆریۆس 1) به‌ناو گه‌رووی هورمزدا.
ئه‌م كه‌شتییه نەوتی خاوی عێراقی هەڵگرتووه، ئەمەش لەکاتێک دا ئێران رێوشوێنە ئەمنییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتییانه تووندكردوهتهكه كه به‌ناو گه‌رووه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن.
كه‌شتی (ئاگیۆس فانۆریۆس 1) كه نه‌وتی عێراقی پێ بووه‌و به‌ره‌و ڤێتنام رۆیشتووه، له كۆتایی یه‌كانی نیسانی رابردووه‌وه له نزیك كه‌ناراوه‌كانی (دوبه‌ی) گیری خواردووه، به‌ڵام رۆژی 10ی ئه‌م مانگه ره‌زامه‌ندی په‌ڕینه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش دوای په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی؛ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) تاران لیستی ناوی تیمی كه‌شتییه‌كه‌و وورده‌كاری باره‌كه‌ی ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بكرێت بۆ تێپه‌ڕینی له گه‌رووی هورمزه‌وه.
كه‌شتییه‌كه له‌سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌ی دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌نزیك دورگه‌ی هورمز له‌لایه‌ن به‌له‌مه‌كانی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران ه‌وه راگیراوه به گومانی بوونی باری قاچاخ، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك ووردبینی و پشكنین، رێگه‌ی پێدراوه