PeyamaKurd - ڕۆیتەرز : هەزاران سەربازی بژاردەی ئەمریکا گەیشتنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لە نوێترین پەرەسەندنی سەربازی دا، هەزاران سەربازی فیرقەی ٨٢ی سوپای ئەمریکا گەیشتنە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم هەنگاوە لە کاتێک دایە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی بژاردەکانە بۆ قۆناغی داهاتووی جەنگ، لەوانە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی زەمینی بۆ ناو خاکی ئێران و دەست بەسەرداگرتنی ناوەندە ستراتیژییەکانی وزە.
دووشەممە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، کە هێزە بژاردەکانی فیرقەی ٨٢ی ئاسمانی سوپای ئەمریکا دەستیان بە گەیشتن کردووە بۆ ناوچەی ئۆپراسیۆنەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم هێزانە کە لە بنکەی فۆرت بڕاگ لە ویلایەتی کارۆلینای باکوورەوە بەڕێکەوتوون، پەیوەندی بە هەزاران سەربازی دیکەی هێزی تایبەت و مارێنز دەکەن کە لە چەند رۆژی ڕابردوودا گەیشتوونەتە ناوچەکە.