ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی ڕابەری ئێران لە سێ شاری ئەو ووڵاتە بەڕێوەدەچێت

ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی ڕابەری ئێران لە سێ شاری ئەو ووڵاتە بەڕێوەدەچێت

PeyamaKurd - ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی ڕابەری ئێران لە سێ شاری ئەو ووڵاتە بەڕێوەدەچێت

 

جێگری کاروباری کۆمەڵایەتی و کلتووری شارەوانی تاران ڕایدەگەێنێت، ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێ شاری ئەو ووڵاتە بەڕێوەدەچێت و بەپێی وەسیەتەکەی خۆی، لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا بەخاک دەسپێردرێت.
 
محەمەد ئەمین تەوەکولی زادە، جێگری کاروباری کۆمەڵایەتی و کلتووری شارەوانی تاران ڕایگەیاند: بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تەرمی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر سێ شاری تاران، قوم و مەشهەد یەکلایی بووەتەوە.
 
بەبێ ئەوەی وادەکەی ئاشکرا بکات ئاماژەی بەوە کرد، لە پایتەخت ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشوازی کردن لە ئامادەبوونی 15 بۆ 20 ملیۆن کەس لە ڕێوڕەسمەکەدا.
 
سەبارەت بە شوێنی بەخاکسپاردنەکەشی، ئەو بەرپرسەی شارەوانی تاران ڕوونی کردەوە کە بەپێی وەسیەتی خۆی و ڕاسپاردەی کەسە نزیکەکانی، تەرمی خامنەیی لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا لە شاری مەشهەد بەخاک دەسپێردرێت.
 
رۆژی 28ی شوبات عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ماڵەکەی لە تاران، لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی ووڵاتیەکەی کوژرا و تائێستا بەخاک نەسپێردراوە.