ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و بەخاکسپاردنی تەرمی ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی ڕاگەێندرا

ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و بەخاکسپاردنی تەرمی ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی ڕاگەێندرا

PeyamaKurd - ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و بەخاکسپاردنی تەرمی ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی ڕاگەێندرا

ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تاران دەستی یپێکردووە و بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە مەزارگەی ئیمام خومەینی دەست پێبکات.

ووردەکاری و خشتەی ڕێوڕەسمەکە بەم شێوەیە ڕاگەێندراوە :
ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە لە شارەکانی تاران و قوم بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو، تەرمی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران دەهێندرێتە شارەکانی کەربەلا و نەجەف لە عێراق.
ڕۆژی پێنجشەممە (٩ـی تەمووزی ٢٠٢٦)، تەرمەکە دەبردرێتە شاری مەشهەد و لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا بەخاک
دەسپێردرێت.

عەلی خامنەیی لە ڕێکەوتی ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکەی و فەرماندە باڵاکانی ئێران کوژران و بوونە قوربانی.