PeyamaKurd - کاتز : هەر سەرکردەیەکی ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات ڕووبەڕووی چارەنووسی خامنەیی دەبێتەوە
کاتز ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا بە زمانی عیبری ڕایگەیاند "خامنەیی کە ئێستا پرسەکەی بەڕێوەدەچێت، لەلایەن ئیسرائیل ەوە لەناوچوو، چوونکە ئەو پلان دانەری لەناوبردنی ئیسرائیل بوو لە ئێران و لە سەرتاسەری ناوچەکەدا."
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ووتیشی "وێرانکەرەکە لەناوچووە، هەر سەرکردەیەکی رێژیمی ئێران هەوڵی پێش خستنی پلانەکانی بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل بداتەوە، بە هەمان شێوە لەناو دەچێت."
وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە درووشمی مەرگ بۆ ترامپ کە لە کاتی پرسەکەدا دەوترێتەوە سرووشتی ڕاستەقینەی ڕژێمی ئایەتوڵڵاکان نیشان دەدات."
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا ووتی هێرشە بەهێزەکەی سەر ئێران بە سەرۆکایەتی بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیران و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، ئەو هەڕەشە دەست بەجێ و ڕاستەقینانەیان لەناوبرد کە بۆ سەر ئیسرائیل درووست کرابوون و زیانێکی زۆری بە توانا ستراتیژییەکانی ئێرانیش گەیاند.