پەیامی کورد ... کاردانەوەی تووندی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەرامبەر بە فەرمانی دەستبەسەركردنی ناتانیاهوو لە لایەن تورکیاوە
لە ووڵامی دەرکردنی فەرمانی دەستبەسەركردن بۆ بنیامین ناتانیاهوو لەلایەن داواکاری گشتی ئیستەنبووڵ ەوە، گیدۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ئێکس نووسیویەتی، سیستەمی دادوەری تورکیا بووەتە ئامرازێک بۆ سەرکوتی سیاسی.
ساعر بە ئاماژەدان بە دۆسیەی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، شارەداری ئیستەنبووڵ ووتی : هەمان دەفتەری داواکارێك کە ئیمام ئۆغلوی تەنها لەسەر کێبڕکێ لەگەڵ ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکان دا دەست بەسەر كرد، ئێستا فەرمانی دەست بەسەر كردنی بۆ بەرپرسانی ئیسرائیل دەرکردووە.
ناوبراو زیادی کرد : لە تورکیای ئەردۆغان، دەسەڵاتی دادوەری ساڵانێکە بووەتە ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی نەیاران، ڕۆژنامەنووسان، دادوەران و سەرۆک شارەوانیەکان.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە: ئیسرائیل بە یەکجاری ئەم نمایشە گاڵتەجاڕانە ڕەت دەکاتەوە.
داواکاری گشتی ئیستەنبووڵ ڕۆژی هەینی ١٦ی خەزرڵوەر بە تۆمەتی "جینۆساید" فەرمانی دەست بەسەركردنی بۆ بێنیامین ناتانیاهوو دەرکرد.