کارمەندێکی سی ئای ئەی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە زانیاری لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دزەپێکردووە
پەیامی کورد ... کارمەندێکی سی ئای ئەی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە زانیاری لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دزەپێکردووە
وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئاسیف ویلیام ڕەحمان، کارمەندی پێشووی سی ئای ئەی، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە پەیوەندییان بە ئاشکراکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکانەوە هەیە سەبارەت بە پلانەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران. ڕۆژی هەینی ١٨ی ژانویە، لە دادگای فیدراڵی لە ویلایەتی ڤێرجینیا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە بە هەردوو تۆمەتی "هێشتنەوە" و "گواستنەوەی" زانیارییە نهێنییەکانی پەیوەست بە بەرگری نیشتمانی.
ڕادیۆ " لیبێغتێ " ئازادی ڕایگەیاندووە : وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئاسیف ویلیام ڕەحمان کارمەندی پێشووی سی ئای ئەی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە پەیوەندییان بە ئاشکراکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان هەیە سەبارەت بە پلانەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران. ناوبراو دانی بە دوو تۆمەتی "هێشتنەوە" و "گواستنەوەی" زانیارییە نهێنییەکانی پەیوەست بە بەرگری نیشتمانی دا ناوە.
میدیاکانی ئەمریکا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ڕایانگەیاندبوو کە بریکارەکانی FBI کارمەندێکی سی ئای ئەییان لە کەمبۆدیا دەستگیرکرد و گواستیانەوە بۆ دادگای فیدراڵی لە دوورگەی گوامی ئەمریکا بۆ دادگایی کردن.
لەو کاتەدا باس لەوە کرابوو کە دەستگیرکردنی دوای چەند هەفتەیەک لە بڵاوبوونەوەی بابەتێک لە کەناڵی تێلێگرامی ڕۆژنامەی میدڵ ئیست سپێکتاتەر بووە.
ووتارەکەی “میدل ئیست سپێکتاتۆر” ناوەڕۆکی دوو بەڵگەنامەی زۆر نهێنی بڵاوکردەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ پێنتاگۆن، کە تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشی دووەمی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا، ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییە تەمەن 34 ساڵە، جارێک لە بەهاری ساڵی 2024دا پێنج بەڵگەنامەی نهێنی لە کۆمپیوتەری کارەکەیەوە چاپکردووە و دەیباتەوە ماڵەوە، دواتر لەگەڵ ئەو کەسانەدا هاوبەشی کردووە کە لەڕووی یاساییەوە مافی وەرگرتنیان نییە.
وەک شرۆڤەکارێکی هەواڵگری لە سی ئای ئەی دەستی بە بەڵگەنامە نهێنییەکان گەیشتوە و لە پاییزی ٢٠٢٤دا هەمان کاری لەگەڵ ١٠ بەڵگەنامەی نهێنی دیکەدا کرد و دواتر لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ دوو بەڵگەنامەی “پەیوەندیدار بە پلانەکان” بڵاوکردەوە لەلایەن هاوپەیمانێکی ئەمریکاوە بۆ لێدانی "دوژمنێکی بیانی" بڵاوکردەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشەیتێد پرێس، زۆرترین سزای هەریەک لە دوو تۆمەتەکەی ئاسیف ڕەحمان 10 ساڵ زیندانە و بڕیارە لە 15ی ئایاردا سزای بەسەردا بسەپێندرێت.
ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە