کارۆلاین لیڤیت : ترامپ ڕێککەوتنێک واژوو ناکات لە بەرژەوەندی ئەمریکا نەبێت

کارۆلاین لیڤیت : ترامپ ڕێککەوتنێک واژوو ناکات لە بەرژەوەندی ئەمریکا نەبێت

PeyamaKurd - کارۆلاین لیڤیت : ترامپ ڕێککەوتنێک واژوو ناکات لە بەرژەوەندی ئەمریکا نەبێت

کارۆلاین لیڤیت، ووتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژوو ناکات کە لە بەرژەوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکان دا نەبێت. ئاماژەی بەوەش کرد، "ترامپ هەمیشە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەخاتە پێش هەموو شتێک."

لیڤیت لە ووتوووێژێک دا لەگەڵ "فۆکس نیووز" ووتی: "پێکەنین ئاویە ئەگەر وابیربکرێتەوە ترامپ ڕێککەوتنێک واژۆ بکات کە بە هەر شێوەیەک بێت لە ڕێککەوتنە کارەساتبارەکەی پێشوو بچێت،" ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ڕێککەوتنەی لە سەردەمی باراک ئۆباما واژوو کرابوو.

ووتەبێژی کۆشکی سپی جەختی کردەوە، هەر ڕێککەوتنێک بکرێت دەبێت سوودی بۆ ئاسایشی نیشتمانی و گەلی ئەمریکا هەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "ئەگەر ئێران پابەندی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ واشینتۆن نەبێت، یان بە شێوەیەکی نەگونجاو ڕەفتار بکات، ئەوەی پێویست بێت دەیکەم." ووتیشی: "تا ئەو کاتەی ئێران ڕێزمان لێ بگرێت، هیچ کێشەیەکمان نابێت."