PeyamaKurd - کارۆلین لیڤیت : سەرۆک ترامپ حەز دەکات پرۆسەی ئاشتی سەربکەوێت و واژووکردنی ڕێککەوتنەکە بۆ ئێرانیش باشە
ووتەبێژی کۆشکی سپی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : سەرۆک ترامپ حەز دەکات پرۆسەی ئاشتی سەربکەوێت و واژووکردنی ڕێککەوتنەکە بۆ ئێرانیش باشە، ئەگەر نا، سەرۆک سەلماندوویەتی کە سوپا بەکاردەهێنێت
کارۆلین لیڤیت، ووتەبێژی کۆشکی سپی، لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ فۆکس نیووز ووتی" تووندوتیژی بە تووندوتیژی وەڵام دەدرێتەوە.
هێرش بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان هەبوو، ئەمریکا لە ژێر ڕێنمایی سەرۆک ووڵامی دایەوە. وا پێ دەچێت ئەوان بەردەوام بن هەرچەندە ئێمە هیواخوازین کە ئەوە ڕوو نەدات.
سەرۆک حەز دەکات پرۆسەی ئاشتی سەربکەوێت و واژووکردنی ڕێککەوتنەکە بۆ ئێرانیش باشە، ئەگەر نا، سەرۆک سەلماندوویەتی کە سوپا بەکاردەهێنێت.