کاریگەرترین چەکی ڕووسیا لە بواری ئۆپراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکان لە ئۆکراین ناسێندرا

کاریگەرترین چەکی ڕووسیا لە بواری ئۆپراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکان لە ئۆکراین ناسێندرا
پەیامی کورد    ...   کاریگەرترین چەکی ڕووسیا لە بواری ئۆپراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکان لە ئۆکراین ناسێندرا

ڤاسیلی دێندیکین، پسپۆڕی سەربازی ڕووسیا دەڵێت : سەرەتا دەتوانرێت مووشەکی هایپەرسۆنیک بە کاریگەرترین چەکی ڕووسیا ناوببرێت لە بواری ئۆپراسیۆنە تایبەتە سەربازییەکان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ناوبراو سەبارەت بە کاریگەرترین چەکەکانی ڕووسیا لە بەرەکانی شەڕدا ووتی: سەرەتا پێویستە ئاماژە بە مووشەکەکانی هایپەرسۆنیکمان - زیرکۆن و کینژاڵ بکرێت کە مووشەکی ئاسمانی نەوەی نوێن. بێگومان پێویستە باسی سیستەمی گڕ فڕێدانی قورسیش بکەین، وەک سۆلێنتپیوک کە بەرهەمهێنانی دوو هێندە زیادی کردووە و سیستەمی تۆسووچکا. جگە لەوەش هەمووان لە بەرەیەکەدا چاوەڕێی سیستەمی نوێی تۆپخانەی خۆبزوێنەری کۆالیتسیا دەکەن، کە ڕێگەمان پێدەدات بەرەنگاربوونەوەی ئاگر لە دژی سیستەمەکانی درووستکراوی ناتۆ. ووتیشی: تێدەگەم ئەم کاتە هاتووە.

شارەزای سەربازی کینزالین ئاماژەی بەوەدا : فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕۆڵێکی جیاوازیان هەیە لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا. بە ووتەی ئەو، ئۆکراین هەمیشە توانای بەرەنگاربوونەوەی چەکی ڕووسی نییە.

پێشتر باس لەوە کرابوو کە فڕۆکە هێرشبەرەکانی ڕووسیا بە چەکی سووکی تایبەت تەیار دەکرێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی FPV.