کارەساتێک پشت سنووری پەروێزخان: ٣٠٠ بارهەڵگری تەماتە چاوەڕێی لەناوچوونن!

کارەساتێک پشت سنووری پەروێزخان: ٣٠٠ بارهەڵگری تەماتە چاوەڕێی لەناوچوونن!
پەیامی کورد   ...   کارەساتێک پشت سنووری پەروێزخان: ٣٠٠ بارهەڵگری تەماتە چاوەڕێی لەناوچوونن!

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دووشەممە ٧ی ئەیپریل لە سنووری پەروێزخان هەزاران تەن تەماتە خەریكی لەناوچوونن. 
زیاتر لە ٣٠٠ بارهەڵگری ئەم بەرهەمە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی نەبوونی مووڵەتی هەناردەکردن لە ڕیزدا چاوەڕێ دەکەن و هیچ ووڵام و کارێکیان لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتەوە وەرنەگیراوە.

ئەم دۆخە جووتیاران و شۆفێرانی تووڕە کردووە، کە بەهۆی ناکارامەیی دامودەزگان ماندووبوونیان بەفیڕۆ دەچێت. لە کاتێکدا حکوومەت بڕە پارەیەکی زۆر بۆ سەرکوتکردن و پڕۆژەی دەرەکی خەرج دەکات، بەڵام بێتوانایی لە بەڕێوەبردنی هەناردەکردنی بەرهەمێکی سادە، جارێکی دیکە ناکارامەیی سیستەمی حوکمڕانی نیشان دەدا.

ناڕازییان ئەم بێدەنگی و دواکەوتنە بە دەرئەنجامی گەندەڵی سیستماتیک و كەمتەرخەمی لە بژێوی خەڵک دەبینن و دەپرسن: "تا کەی دەبێ ببنە قوربانی ئەم بێتواناییە؟"

ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە