پەیامی کورد ... کووەیت : چەندین فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە
وەزارەتی بەرگری کووەیت ڕایگەیاند "چەندین فڕۆکەی سەربازی ئەمریکا" لە ناو خاکی ئەو ووڵاتە کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام فڕۆکەوانەکان بە زیندوویی ڕزگاریان بووە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەپێی بەیاننامە فەرمییەکە، باری تەندرووستی فڕۆکەوانەکان جێگیرە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکەن.
گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکان ساتەوەختی خۆهەڵدانی فڕۆکەوانەکان و کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-15 نیشان دەدەن.
تۆڕی هەواڵی جەزیرە ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکێک لە فڕۆکەکان لە شاری جەهرا کەوتووەتە خوارەوە، کە تەنها ٣٢ کیلۆمەتر لە پایتەختی کووەیتەوە دوورە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە