PeyamaKurd - کوژرانی دوو فەرماندەی حەماس لەلایەن ئیسرائیل ەوە
ڕۆژی شەممە ١٣ی پووشپەڕ، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە باکووری غەززە، ئۆپراسیۆنێکیان بەڕێوە بردووە کە محەممەد نەجیب عاشوور فەرماندەیەکی یەکەی نوخبە سەر بە باڵە سەربازییەکانی حەماسی تێیدا کوژراوە.
هەروەها لە ئۆپراسیۆنێکی دیکەدا لە باشووری غەززە، تامر سەعید ئەبوو نەحلی، سەرۆکی یەکەی ئۆپراسیۆنی ئەو گرووپەی کردە ئامانج و لەنێوی برد.
بەپێی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، ئەو دوو فەرماندەیەی حەماس لە بەرەوپێش بردنی گەڵاڵە تێرۆریستییەکان دژی ئیسرائیل و خەڵکی ئاسایی دا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە.
لە کۆتایی ڕاگەێندراوی سوپای ئیسرائیلدا پێداگری لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لەژێر فەرماندەیی باشووردا، بەپێی ڕێککەوتننامە لەو ناوچەیەی غەززەدا جێگیرن و چالاکییەکانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک درێژەی هەیە.