کۆماری ئیسلامی ئیمارات و هەرێمی کوردستان وەک "دوژمن" پێناسە دەکات

کۆماری ئیسلامی ئیمارات و هەرێمی کوردستان وەک "دوژمن" پێناسە دەکات

PeyamaKurd - کۆماری ئیسلامی ئیمارات و هەرێمی کوردستان وەک "دوژمن" پێناسە دەکات

عەلی خزریان، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی مەجلیسی ڕێژیم، بە ئاشکرا هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە ئیمارات کرد و ئەو ووڵاتەی وەک "پێگەیەکی دوژمن" پێناسە کرد.

ئەم بەرپرسەی ڕێژیم بە ڕاشکاوی دانی بەوەدا ناوە کە تاران هەمان ئەو سیاسەتە سەرکوتکار و تێکدەرانەیەی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان هەیەتی، بۆ ئیماراتیش پەیڕەوی دەکات.

ئەو بە هەمان عەقڵییەتی میلیشیایی هۆشداری داوە کە "هاوکێشەی ئەمنییەتی ڕێژیم بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، ئیماراتیش دەگرێتەوە".