کەشتییەکی دیكە لە گەرووی هورموز کرایە ئامانج

کەشتییەکی دیكە لە گەرووی هورموز کرایە ئامانج

PeyamaKurd - کەشتییەکی دیكە لە گەرووی هورموز کرایە ئامانج

ئاژانسی ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریایی یەکانی بەریتانیا پشتڕاستی کردەوە کە ڕۆژی شەممە هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی بازرگانی لە گەرووی هورموز.

ئاژانسەکەی چاودێری کەشتیوانی سەر بە حکوومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند مەترسییەکان لە تەنگەی هورموز بەرزبوونەتەوە بۆ ئاستێکی "بەرچاو". داوا لە کەشتییەکان دەکات بە ووریایی یەوە هاتووچۆ لەو ڕێڕەوە ئاوییە بکەن.

ئاژانسەکە دەڵێت کەشتی "ماستەر ئۆف تانکەرس" بەهۆی هێرشەکەوە زیانی بەرکەوتووە بەڵام هەموو ئەندامانی سەر کەشتییەکە سەلامەتن.

لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ئاستی مەترسییەکان لەو ئاوانە بەرز بووەتەوە، دوای ئەوەی ئێران بە چوار درۆن هێرشی کردە سەر کەشتییەکی بازرگانی کە ئاڵای سینگاپۆری لەسەر بوو. دوێنێ لە ووڵامدا ئەمریکا چەند هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر چەند ئامانجێکی مووشەکی و درۆنی و ڕاداری ئێران لە نزیک گەرووی هورموز، دواتر بەحرەین ڕایگەیاند بەرەبەیانی شەممە ئێران هێرشی درۆنی کردووەتە سەری