PeyamaKurd - گورزی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بەرپرسانی عێراق و میلیشیاکان
عەلی مەعاریج، جێگری وەزیری نەوتی عێراق خرایە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.
ناوبراو بە ھۆكاری بەقاچاخ بردنی نەوتی عێراق و پێدانی بەڵگەنامەی ساختە بۆ دابین کردنی دارایی بۆ ئێران و میلیشیاکان سزا دراوە.
ھەروەھا لەناو میلیشیاكان سێ سەرکردەی باڵای (عەسائیب ئەهلی حەق) و (کەتائیبی سەیدولشوهەدا) و چوار کۆمپانیای عێراقی سزادران.
میلیشیاکان تۆمەتبارن بەوەی لە ساڵی 2025ـەوە ملیۆنان دۆلاریان لە قاچاخی نەوتەوە بۆ حیزبۆڵڵای لوبنانی و کڕینی چەک تەرخان کردووە.