یوونیسێف: نزیکەی سەرجەم منداڵانی جیهان لەژێر مەترسی گۆڕانی کەش وهەوادان

یوونیسێف: نزیکەی سەرجەم منداڵانی جیهان لەژێر مەترسی گۆڕانی کەش وهەوادان

PeyamaKurd - یوونیسێف: نزیکەی سەرجەم منداڵانی جیهان لەژێر مەترسی گۆڕانی کەش وهەوادان
 

یوونیسێف لە ڕاپۆرتێکی نوێی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە زیاتربوونی گۆڕانی کەش وهەوا و ڕووداوە سەختەکانی کەش وهەوای وەک شەپۆلەکانی گەرما، لافاو، ووشکەساڵی و ئاگرکەوتنەوە، تەندرووستی و داهاتووی نزیکەی سەرجەم منداڵانی سەر زەوی ڕووبەڕووی مەترسییەکی جیددی کردووە.

بە ووتەی بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئەم ڕێکخراوەیە، ئێستا نیوەی منداڵانی جیهان بە شێوەیەکی هاوکات لە ژیانی ڕۆژانەیان دا لەگەڵ لانیکەم سێ قەیرانی کەش وهەوادا ڕووبەڕوون، کە ئەمەش زیانی جەستەیی و دەروونی تووندی بەدوای خۆیدا هێناوە.

لەبەر ئەوەی سیستەمی جەستەیی و بەرگری منداڵان هێشتا لە گەشەکردندایە، ئەم مەترسییانە زیاتر لە گەورەساڵان هەڕەشەیان لێ دەکات.

یوونیسێف لە ڕاپۆرتەکەی دا، داوا لە وەبەرهێنان دەکات کە پەلە بکەن لە بەهێزکردنی ژێرخانە تەندرووستی و پەروەردەییەکان بۆ پاراستنی نەوەی داهاتوو.