پەیامی کورد ... لە شاری ئێوان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی ڕووداوی كارەوە كرێكارێك گیانی لە دەست دا.
ئەو كرێكارە تەمەنی ٥٠ ساڵ بووە ،لە كەرتی بیناسازی دا كاری كردووە و لە نهۆمی دووەمی بیناكەوە كەوتووەتە خوارەوە و دەست بەجێ گیانی لە دەست داوە.
لە ماوەی نزیك بە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە سێیەم كرێكارە لە پارێزگای ئیلام بەهۆی ڕووداوی كار و نەبوونی كەل وپەلی خۆپارێزییەوە گیان لە دەست دەدات.
بەشێك هۆكاری ئەمە بۆ كەمتەرخەمی وەزارەتی كار دەگەڕێننەوە كە چاودێری بەسەر پڕۆژەكان ەوە ناكات و خاوەنكار ناچار ناكات كەلوپەلی خۆپارێزی بۆ كرێكارەكان دابین بكات.