پەیامی کورد ... 12/17 هەموو ساڵێک لە هەرێمی كوردستان وەك ڕۆژی ئاڵا دیاری كرا
12/17 لە هەرێمی كوردستان، ڕۆژی ئاڵای کوردستانە و لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوە فەرمییەکان و لای هاووڵاتیان ئەم ڕۆژە بەرز و پیرۆز ڕادەگیرێت.
له ساڵی 1919 دکتۆر کامەران بەدرخان ھەمان ئاڵای وەك ئاڵای کوردستان نیشانی ووڵاتانی ئەورووپا داوە، لە ساڵانی شهستهكانیش (کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا) لە بۆنه جیاوازه‌كاندا ھەمان ئاڵایان بەرزکردووه‌تەوە.
دوای ساڵی 1970 لە بۆنە و یادەکاندا ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵكردووه.
دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی 1991ی باشووری کوردستانيش لەسەر باره‌گای پارت و حزبە سیاسییەکان و دامەزراوەكان به‌رزكرایه‌وه.
په‌رله‌مانى كوردستان له دانیشتنی ڕۆژی 11/11/1999 یاسای ژماره (4)ی یاسای ئاڵای ده‌رچوواند، هه‌روه‌ها پەرلەمان به بڕیارى ژماره (48) لە 19/6/2009 ڕۆژى 17ى 12ی هه‌موو ساڵێكى به ڕۆژى ئاڵا لە هەرێم ناساند.
ھۆکاری دیاریکردنی ئەم ڕۆژە بۆ 17ی 12ی ساڵی 1945 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری كوردستان لە مەهاباد هەڵ كرا.