ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هەڵوەشاندنەوەی "یاسای قەیسەر" لە دژی سووریا پەسەند دەکات

Dîroka Belavkirin :
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هەڵوەشاندنەوەی "یاسای قەیسەر" لە دژی سووریا پەسەند دەکات
پەیامی کورد... ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هەڵوەشاندنەوەی "یاسای قەیسەر" لە دژی سووریا پەسەند دەکات


ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، دوێنێ چوارشەممە،  دەنگی لەسەر یاسای بودجەی وەزارەتی بەرگری دا، کە چەند بڕگەیەک لەخۆدەگرێت تایبەتن بەو سزایانەی بەپێی ئەوەی بە "یاسای قەیسەر" ناسراوە، بەسەر سووریادا سەپێنراون.

پێشتریش ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای دەسەڵاتی بەرگری نیشتمانیی پەسەند کردبوو، کە هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی "قەیسەر"ی لەخۆگرتبوو کە بەسەر دیمەشقدا سەپێنراون.

چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا یاساکە پەسەند بکات، ئەمەش بە واتای هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکی "یاسای قەیسەر" و لابردنی ئەو سزایانە دێت کە بەپێی یاساکە بەسەر سووریادا سەپێنراون.