سەپاندنی مەرجی لە چەكداماڵینی یەكجاری حەماس لەلایەن ئیسڕائیل ەوە
بەرپرسێکی ئیسرائیلی بیرۆکەی "داماڵینی چەکەکانی حەماس"ی بە "خەیاڵ" وەسف کرد و ڕەتیک ردەوە، هاوکات جەختی کردەوە، ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەک ئەوە قبووڵ ناکات.
ئەو بەرپرسە لە لێدوانێک دا بۆ گۆڤاری (فۆرین پۆلیسی) ڕایگەیاندووە: "دەبێت حەماس چەک بکرێت و هەرواش دەبێت. کەرتی غەززەش لە چەک دادەماڵرێت، وەک چۆن لە پلانی ٢٠ خاڵی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکادا هاتووە".
بەرپرسەکە جەختی لەوەش کردەوە "ئیسرائیل پابەندە بە پلانی ترامپ و لە سەرەتای ئاگربەستەکەوە پشتگیری لە ناوەڕۆکەکەی کردووە".
هەروەها بە گۆڤارەکەی وتووە : "ئیسرائیل ئاسایشی سنوورەکانی مسۆگەر دەکات و چیتر غەززە هیچ مەترسییەک بۆ سەر دەوڵەتی جوولەکە درووست ناکات".
حەماس لەم دوایی یانەدا ئاماژەی بەوە دابوو، ڕەنگە ئامادە بێت بۆ چەک دانان یان هەڵگرتنی چەکەکانی، نەک داماڵینی تەواوەتی، بەڵام ئیسرائیل بە کەمتر لە داماڵینی تەواوەتی ڕازی نابێت، ئەگەر بە زەبری هێزیش بێت.