بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا : لە ئەگەری هەبوونی دەستی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشەكەی سیدنی، ئەمریکا پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل دژی ئێران د

Dîroka Belavkirin :
 بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا : لە ئەگەری هەبوونی دەستی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشەكەی سیدنی، ئەمریکا پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل دژی ئێران د
پەیامی کورد    ...  بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا : لە ئەگەری هەبوونی دەستی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشەكەی سیدنی، ئەمریکا پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل دژی ئێران دەکات

دوابەدوای هێرشی تیرۆریستییە کوشندەكە بۆ سەر ئاهەنگی حەنووكا لە کەنارئاوی باندی سیدنی کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم ١٥ كەسی جوولەکە، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە فۆکس نیووزی ڕاگەیاند؛

ئەگەر بسەلمێندرێت کە ڕێژیمی ئێران فەرمانی ئەو هێرشەی داوە، واشینتۆن بە تەواوی پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنی سەربازی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران دەکات.

ئەم لێدوانانە گومانەكانی سەبارەت بە ئەگەری ووڵام دانەوەی سەربازی ئاشکرای ئیسرائیل بۆ ئەم  هێرشانە چڕتر کردووەتەوە.

بەشێک لە شرۆڤەکاران پێیان وایە ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی ئیسرائیل لە مانگی جوون دژی توانا سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی، توانای تۆڵەسەندنەوەی تارانی کەم کردووەتەوە و ڕێگای بۆ ووڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل خۆش کردووە.

لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ئەگەری بكەرانی بیانی لە هێرشەکەدا بەردەوامن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بە تووندی ئیدانەی ڕووداوەکەی کردووە.