پەیامی کورد ... عێراق دەكەینەوە بە ووڵاتێكی مەزن و لە دەست ئێران ڕزگاری دەكەین
جۆو ویڵسۆن، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکان وێنەیەکی خۆی و مارک ساڤایا، نوێنەرە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمریکای لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: کۆبوونەوەیەکی گرینگمان دەربارەی عێراق ئەنجام دا.
ویڵسۆن ڕاشیگەیاند، خۆشحاڵم کار لەگەڵ ساڤایا بکەم بۆ ئەوەی عێراق ببێتەوە بە ووڵاتێکی مەزن و لەدەست ئێران ڕزگار بکرێت.
هەروەها دەڵێت; هیچ کەسێک نییە بتوانێت لە دۆناڵد ترامپ باشتر کار لەسەر ئەو دۆسیەیە بکات.
لای خۆشیەوە مارک ساڤایا، نووسینەکەی کۆنگرێسمانەکەی پۆست کردووەتەوە و نووسیویەتی: دیدارێکی مەزنی لەگەڵ کۆنگرێسمان جۆو ویڵسۆن ئەنجام دا، ئێمە عێراق دەکەینەوە بە ووڵاتێکی مەزن.