ترامپ بودجەی بەرگری ئەمریکا واژۆ دەکات و هەڵوەشاندنەوەی "یاسای قەیسەر"یشی  تێدایە

Dîroka Belavkirin :
ترامپ بودجەی بەرگری ئەمریکا واژۆ دەکات و هەڵوەشاندنەوەی "یاسای قەیسەر"یشی  تێدایە
پەیامی کورد... ترامپ بودجەی بەرگری ئەمریکا واژۆ دەکات و هەڵوەشاندنەوەی "یاسای قەیسەر"یشی  تێدایە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی واژۆی لەسەر یاسای ڕێپێدانی بەرگری نیشتمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ کرد، کە بڕگەیەکی تێدایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی "یاسای قەیسەر" کە لە ساڵی ٢٠١٩وە بەسەر سوریادا سەپێنراوە.

یاسای ڕێپێدانی بەرگری نیشتمانی بە چوارچێوەی سەرەکی یاسادانان دادەنرێت کە سیاسەتەکانی خەرجیی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕێکدەخات.

ئەمساڵ گەورەترین بودجە لە مێژووی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا پەسەند کرا، کە بڕەکەی لە ٩٠٠ ملیار دۆلار تێپەڕی کرد، ئەوەش بە زیادبوونی نزیکەی هەشت ملیار دۆلار لەو بڕەی کە سەرۆک ترامپ داوای کردبوو.

یاساکە وردەکاری بەرفراوان لەخۆدەگرێت سەبارەت بە سیاسەتی بەرگری، لە دیاریکردنی ژمارەی ئەو کەشتی، فڕۆکە و سیستمە موشەکییانەی کە دەکڕدرێن، تا دەگاتە زیادکردنی مووچەی ئەندامانی هێزە چەکدارەکان و داڕشتنی میکانیزمەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە جیۆپۆلیتیکییەکان و تەحەدییە ئەمنییە جیهانییەکان.