لیژنەی تەکنیکی سەربازی بۆ لوبنان ١٥ـەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات

Dîroka Belavkirin :
لیژنەی تەکنیکی سەربازی بۆ لوبنان ١٥ـەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات
پەیامی کورد...لیژنەی تەکنیکی سەربازی بۆ لوبنان ١٥ـەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەندامانی لیژنەی تەکنیکی سەربازی بۆ لوبنان (میکانیزم) ئەمڕۆ ١٥ـەمین کۆبوونەوەی خۆیان لە ناقورە ئەنجامدا، بە ئامانجی بەردەوامبوونی هەوڵە هەماهەنگەکان بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیری و گەیشتن بە ڕاوەستانی هەمیشەیی شەڕ و پێکدادانەکان.

بەشداربووە سەربازییەکان دوایین زانیارییە ئۆپراسیۆنییەکانیان خستەڕوو، و جەختیان لەسەر بەهێزکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو لا کردەوە لە ڕێگەی دۆزینەوەی شێوازی نوێ بۆ زیادکردنی هەماهەنگی. بەشداربووان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە بەهێزکردنی تواناکانی سوپای لوبنان، وەک دەستەبەرکەری ئاسایش لە ناوچەی باشووری لیتانی، مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ سەرکەوتن.

لە لایەکی دیکەوە و بە شێوەیەکی هاوتەریب، بەشداربووە مەدەنییەکان جەختیان کردەوە سەر ڕەخساندنی زەمینە بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی دانیشتووان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، و هاندانی هەوڵەکانی دووبارە ئاوەدانکردنەوە و چارەسەرکردنی کارە لەپێشینە ئابوورییەکان. ئاماژەیان بەوەش کرد کە پێشکەوتنی سیاسی و ئابووری بەردەوام، پێویستە بۆ بەهێزکردنی دەستکەوتە ئەمنییەکان و چەسپاندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی.

بەشداربووان جارێکی دیکە جەختیان کردەوە کە پێشکەوتن لە هەردوو ڕێڕەوی ئەمنی و سیاسیدا بە تەواوکەری یەکتر دەمێننەوە و بۆ دابینکردنی سەقامگیری و بووژانەوەی درێژخایەن بۆ هەردوولا کارێکی پێویستە. هەروەها چاوەڕوانی خولی داهاتووی کۆبوونەوە خولییەکانن کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٦دا ئەنجام بدرێت.