ئەمریکا لە ڕێگەی تیروپشکەوە کارتی سەوز ڕادەگرێت

Dîroka Belavkirin :
ئەمریکا لە ڕێگەی تیروپشکەوە کارتی سەوز ڕادەگرێت
پەیامی کورد    ...   ئەمریکا لە ڕێگەی تیروپشکەوە کارتی سەوز ڕادەگرێت

کریستی نۆم وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ڕاگرتنی پێدانی ڤیزەی تیروپشکی گرین کارتی ڕاگەیاند. نۆم ڕۆژی هەینی ١٩ی کانوونی دووەم لە هەژماری ئێکس (پێشتر تویتەر)ی خۆی بڵاویکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە تەقەکەرەکەی زانکۆی براون بەم جۆرە ڤیزەیە هاتۆتە ئەمریکا و ڕایگەیاند کە پێدانی ڤیزەی DV-1 بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ ڕاگیراوە.

وەزیری ئاسایشی ناوخۆ لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە تەقەکەری تەقەکردنە کوشندەکەی زانکۆی براون و هەروەها کوشتنی زانایەکی باڵای ئەتۆمی لە زانکۆی MIT، یەکێک بووە لەو کەسانەی کە لە ساڵی ٢٠١٧دا بە ڤیزەی لەو شێوەیە هاتۆتە ئەمریکا.

هێرشبەرەکە پیاوێکی پورتوگالی تەمەن 48 ساڵە و ناوی کلۆدیۆ مانوێل نێڤێس ڤالێنتە، بەڵام تا ئێستا پاڵنەرەکەی بۆ ئەم کارە ڕوون نییە.