پەیامی کورد ... جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا : سزاکانی دژە ڕووسیا ئەورووپای گەیاندە ئەژنۆ
🔸بەپێی میدیای ڕۆژئاوایی، ماتیۆ سالڤینی، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، سزاکان بە ئامانجی لاوازکردنی ڕووسیا کاردانەوەی پاشەکشەی هەبووە و ئابوورییەکانی ڕۆژئاوای گەیاندووەتە سەر ئەژنۆ.
🔸ئەو سیاسەتمەدارە باسی لەوەش کرد کە ئەمە ناچاری دەکات لەکاتی قسەکردن لەسەر میلیتاریزەکردنی ئەورووپا وریا بێت بەهۆی هەڕەشەی سەربازی مۆسکۆ بۆ سەر کیشوەرەکە.
🔸ڕۆژئاوا بە هۆی ڕووداوەکانی ئۆکراین فشاری ئابووری لەسەر ڕووسیا زیادی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا و سووتەمەنی و خۆراک لە ئەورووپا و ئەمریکا. لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکەوە، یەکیتی ئەورووپا ١٩ خولی سنووردارکردنی سەپاندووە. بەڵام ڕووسیا بەرەنگاری ئەم فشارە دەبێتەوە، لە کاتێکدا لە خودی ڕۆژئاوادا چەندین جار تێبینی لەسەر ئەوە کراوە کە ئەو سنووردارکردنانەی سەپێندراون نا کاریگەرن. وەک دیمیتری پێسکۆڤ ووتەبێژی کرێملین ئاماژەی پێکردووە، سزاکان شمشێرێکی دوودەمن. ڕووسیا چەندین جار ڕایگەیاندووە کە ئەو جۆرە کارە تاکلایەنانە بە نایاسایی دەزانێت و دژایەتیان دەکات.