پەیامی کورد ... میدیا : ئەمریکا فشار دەخاتە سەر ئەورووپا بۆ ئەوەی دەست بەرداری پلانی بەکارهێنانی سەروەت و سامانی ڕووسیا بێت
🔹بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا ڕۆژئاوایی یەکان، نوێنەرانی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، فشار دەخەنە سەر ووڵاتانی ئەورووپا، لەنێویان دا ووڵاتانی دۆست، بۆ ئەوەی دەستبەرداری پلانی یەکیتی ئەورووپا بن بۆ بەکارهێنانی سەروەت و سامانی ڕووسیا بۆ قەرزکردن بۆ کیێڤ.
🔹کۆمیسیۆنی ئەورووپا داوای ڕەزامەندی ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا دەکات بۆ بەکارهێنانی سەروەت و سامانی سەروەری ڕووسیا بۆ کیێڤ. ئەو بڕە پارەیەی کە باسی لێوە دەکرێت لە ١٨٥ ملیار یۆرۆوە تا ٢١٠ ملیار یۆرۆیە لە شێوەی قەرزدا، کە ئۆکراین بە مەرج پابەند دەبێت بیداتەوە دوای کۆتایی هاتنی ململانێیەکان و ئەگەر "مۆسکۆ زیانی ماددی بدات".
🔹لەم حاڵەدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە بیرۆکەکانی یەکیتی ئەورووپا سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی ڕووسیا بۆ ئۆکراین لەگەڵ ڕاستی حاڵدا ناگونجێت، بەو پێیەی برۆکسل لە مێژە خەریکی دزینی سەروەت و سامانی ڕووسیایە.