شارەزای سیاسی دەڵێت ‘شەڕی بێدەنگ’ لە نێوان هەڵوێستەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامە

Dîroka Belavkirin :
شارەزای سیاسی دەڵێت ‘شەڕی بێدەنگ’ لە نێوان هەڵوێستەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامە
پەیامی کورد    ...   شارەزای سیاسی دەڵێت ‘شەڕی بێدەنگ’ لە نێوان هەڵوێستەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامە

🔸 دیمیتری دێلیانی ئەندامی ئەنجومەنی شۆڕشی فەتح ، ئاسۆی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززەی هەڵسەنگاند. بە ووتەی ئەو، لە ئێستادا ‘شەڕێکی بێدەنگ’ لە نێوان پێگەی ئەمریکا و ئیسرائیل دا بەڕێوەدەچێت.

🔸 ناوبراو ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هەوڵ دەدات دۆخی ئێستای غەززە بپارێزێت و هێڵە سنوورییەکانی ئێستا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن سەقامگیر بکات - لە بەرژەوەندی هاوپەیمانی دەسەڵاتدار و دواخستنی هەڵبژاردنەکان. لە هەمان کات دا ئاماژەی بەوەدا کە فاکتەری فەلەستینی بەهۆی "سیستەمی سیاسی کۆن"ەوە کە ناتوانێت کاریگەری لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکان هەبێت، پاسیڤ دەمێنێتەوە.

🔸 لە لێدوانێکدا لەسەر ئەگەری گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکان لەسەر ڕێککەوتنەکانی شەرم ئەلشێخ، ئەو پسپۆڕە ئەم بابەتەی بەستەوە بە ڕووداوەکانی ئەم دوایی یەی ئوسترالیا، کە بە بۆچوونی خۆی ناتانیاهوو بەکاری دەهێنێت بۆ فشارخستنە سەر ترامپ بۆ ئەوەی دەستبەرداری قۆناغی داهاتووی ڕێککەوتنەکە بێت.

🔸 دێلیانی هەروەها ڕەخنەی لە کۆبوونەوەکانی دەسەڵاتی فەلەستین لەگەڵ کەسایەتییەکانی وەک تۆنی بلێر گرت و ڕەخنەی لێگرت چوونکە "بڕیار لە واشینتۆن دەدرێت".

🔸 ئەو شارەزایە لە کۆتایی دا ئاماژەی بەوە کرد کە پشتیوانی دیپلۆماسی بۆ فەلەستین ئەمڕۆ بە پلەی یەکەم لەلایەن ووڵاتانی نێوەندگیری عەرەبیەوە پێشکەش دەکرێت، لەکاتێک دا دەستپێشخەری دیپلۆماسی فەلەستین خۆی بە لاوازی ماوەتەوە.