پەیامی کورد ... سالڤینی : ئەگەر هیتلەر و ناپلیۆن بە هەوڵەکانیان نەیانتوانی مۆسکۆ داگیر بکەن ، بەدوور نازانرێت کایا کالاس و ماکرۆن و ستارمەر و مێرتزیش سەرکەوتوو بن
🔸ماتیۆ سالڤینی جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، سزاکانی دژە ڕووسیا کاردانەوەی پاشەکشەی هەبووە و پارەی کارەبای خێزانە ئیتاڵییەکانی زیاد کردووە.
ئیتاڵیا ڕەخنەی لە شکستی سزاکانی ڕوسیا گرت و ئوروپای هۆشداری دا کە کاتێک دیکتاتۆرەکانی پێشووی ئەوروپا نەیانتوانی مۆسکۆ داگیر بکەن، هەوڵەکانیان شکست دەهێنن.
ماتیۆ سالڤینی جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا جەختی لەوە کردەوە کە سزاکانی ڕۆژئاوا بە ئامانجی لاوازکردنی ڕووسیا کاردانەوەی پاشەکشەی هەبووە و لە ڕاستی دا "ئابووری ڕۆژئاوای لاواز کردووە".
سالڤینی ڕایگەیاند : "دەبینم دوای نزیکەی چوار ساڵ لە شەڕ و ١٩ پاکێجی سزا، ئابووری ڕۆژئاوا داڕما و پارەی کارەبای خێزانە ئیتاڵییەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش زیادی کردووە."
وێڕای داوای ووریایی لە پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لە ئەورووپا بە بیانووی "هەڕەشەی گوایە لە مۆسکۆوە"، ووتی : نە هیتلەر و نە ناپلیۆن نەیانتوانیوە لە ڕێگەی هەڵمەتە سەربازییەکانەوە مۆسکۆ داگیر بکەن، بەدووری نازانرێت کە کایا کالاس (بەرپرس لە دیپلۆماسیەتی ئەورووپا)، ماکرۆن (سەرۆکی فەرەنسا)، ستارمەر (سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا) و مێرتز (چارسێلۆری ئەڵمانیا) لەم کارەدا سەرکەوتوو دەبێت”.
ڤلادێمیر پووتین پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە ژمارەی سزاکانی سەپێندراو بەسەر تاک و قەوارەکانی ڕووسیا گەیشتووەتە ٢٨ هەزار و ٥٩٥ سزا کە چەند هێندەی کۆی ئەو سزایانەیە کە بەسەر هەموو ووڵاتانی دیکەی جیهاندا سەپێندراون.
پووتین جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێوشوێنانە ئامرازێکن بۆ فشاری ستراتیژی سیستماتیکی لەسەر مۆسکۆ و تەنانەت ئەگەر کەم بکرێنەوە، ڕکابەرەکان بەدوای ڕێگەی دیکەدا دەگەڕێن بۆ ڕێگریکردن لە ڕێڕەوی ڕووسیا.
ڕووسیا چەندین جار جەختی لە توانای خۆی کردووەتەوە بۆ بەرگەگرتنی فشاری سزاکانی ووڵاتانی "بێ ویژدان". لە هەمان کاتدا لەناو ووڵاتانی ڕۆژئاوادا دەنگی دژ بەیەکتر دەبیسترێت کە پرسیار لە کاریگەری و سوودی ئەم ڕێوشوێنانە دەکەن.