بڕگەی هاوبەشی ئەوانەی پێیان دەوترێت براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

Dîroka Belavkirin :
بڕگەی هاوبەشی ئەوانەی پێیان دەوترێت براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
پەیامی کورد    ...   بڕگەی هاوبەشی ئەوانەی پێیان دەوترێت براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

🔸 دکتۆر ئابشناس لە ووتارێکدا دەنووسێت کاتێک ئەلفرێد نۆبڵ خەڵاتەکەی بۆ دەرکردنی گوناهەکانی بەخشی، ڕەنگە هەرگیز بیری لەوە نەکردبێتەوە کە ئەو خەڵاتە ببێتە ئامرازێکی خراپتر لەو تی ئێن تیەی داهێناوە و بیانوویەک بێت بۆ هەڵبژاردنی کەسانێک کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئاشتییەوە نییە و تەنها بۆ گەیشتن بە ئامانجێک هەڵدەبژێردرێن کە ببنە هۆی داڕمانی ووڵاتان و ببنە هۆی کوشتن و سەربڕین.

🔸 نزیکەی هەموو ئەوانەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەڵبژێردراون، کەسانێک بوون کە خزمەتی بەرژەوەندی و ئامانجەکانی ڕۆژئاوایان کردووە و هیچ ناوەڕۆکێکیان لە بواری ئاشتی دا نییە.
ئەگەر سەیری براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئەمساڵ بکەیت، ماریا کۆرینا کاچادۆ، ئەگەر سەیری تۆمارەکەی بکەیت، بۆت دەردەکەوێت کە یەک حاڵەت نییە کە بە چالاکی بۆ ئاشتی ناوی ببەین و بە پێچەوانەوە تەنانەت هانی ئەمریکا و تەنانەت ئیسرائیلیشی داوە هێرش بکەنە سەر ووڵاتەکەی.

🔸 ئەمە چ ئاشتییەکە کە بۆ کوشتن و هێرشی سەربازی هانی داوە؟
ئەگەر بیان ووتبا هه ڵبژاردنه که ی به هۆی هەوڵه زۆره کانی بۆ گەیشتن به ئامانجه کانی ئەمریکا و ڕۆژئاوایه ، ئەوەش شەرەفتر و قبووڵ کراوتر ده بوو. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە نەرویج بووە و بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە بە چەند خاڵێکی پشکنینی سوپای ڤەنزۆئێللادا تێپەڕیوە و هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا ڕێگایەکی سەلامەتیان بۆ درووست کردووە تا لە ڤەنزوێلا هەڵبێت و بچێتە نەرویج بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی.