ناتانیاهوو لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ یوونان و قوبرس هۆشداری دەداتە ئێران : هەر کردەیەکی شەڕئەنگێزانە بە ووڵامێکی پتەو و بەهێز بەرەوڕوو دەبێتەوە

Dîroka Belavkirin :
ناتانیاهوو لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ یوونان و قوبرس هۆشداری دەداتە ئێران : هەر کردەیەکی شەڕئەنگێزانە بە ووڵامێکی پتەو و بەهێز بەرەوڕوو دەبێتەوە
پەیامی کورد    ...   ناتانیاهوو لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ یوونان و قوبرس هۆشداری دەداتە ئێران : هەر کردەیەکی شەڕئەنگێزانە بە ووڵامێکی پتەو و بەهێز بەرەوڕوو دەبێتەوە

بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی یۆنان و سەرۆک کۆماری قوبرس، ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانبار لە قودس، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا هۆشدارییەکی جیددی بە کۆماری ئیسلامی دا و جەختی کردەوە کە هەر هەنگاوێکی شەڕئەنگێزانەی تاران بە ووڵامێکی زۆر پتەو و تووندوتۆڵ بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ناتانیاهوو بە ئاماژەدان بە مانۆڕە سەربازییەکانی ئەم دوایی یەی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بە ووردی چاودێری ئەو جمووجۆڵانە دەکات و ئامادەکاری پێویستی کردووە. ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا لەگەڵ “ئەو کەسانەی خەون بە ئاوەدان کردنەوەی ئیمپراتۆرییەکانی ڕابردوو و کۆنترۆڵ کردنی خاکەکانمانەوە دەبینن” (ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆ ئێران و تورکیا) ووتی : “ئەمە ڕوونادات، تەنانەت بیریشی لێ مەکەنەوە، ئێمە پابەندین و توانای بەرگریکردنمان لە خۆمان هەیە، هاوکارییەكانیشمان ئەم توانایە بەهێزتر دەکات”.