سیاسەتمەدارێکی هۆڵەندی قەرزی یەکیتی ئەورووپا بە ئۆکراین بە "شێتی" ناودەبات

Dîroka Belavkirin :
سیاسەتمەدارێکی هۆڵەندی قەرزی یەکیتی ئەورووپا بە ئۆکراین بە "شێتی" ناودەبات
پەیامی کورد    ...   سیاسەتمەدارێکی هۆڵەندی قەرزی یەکیتی ئەورووپا بە ئۆکراین بە "شێتی" ناودەبات.

🔹 قەرزە هاوبەشەکەی ٩٠ ملیار یۆرۆ بۆ ئۆکراین شێتییە؛ یەکیتی ئەورووپا هەرگیز ئەم پارەیە نابینێتەوە. ئەم لێدوانانە لەلایەن گێرت ویلدەرز، سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوی تووندڕەوی هۆڵەندی "بۆ ئازادی"ەوە بووە.

🔹 پێشتر لووتکەی یەکیتی ئەورووپا لە برۆکسل کۆتایی هات. لە ئەنجامدا یەکیتی ئەورووپا بۆ ماوەیەکی کاتی وازی لە پلانی دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ڕووسیا هێنا و بڕیاریدا قەرزی هاوبەشی ئۆکراین بە بڕی ٩٠ ملیار یۆرۆ لە بوودجەی ووڵاتەکەی بدات. باس لەوە دەکرێت کە هەنگاریا و سلۆڤاکیا و کۆماری چیک بەشداری لە دابین کردنی دارایی ئەم قەرزەی یەکیتی ئەورووپادا ناکەن.

🔹 ویڵدەرز ڕۆژی هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "شێتی. قەرزە هاوبەشەکەی ٩٠ ملیار یۆرۆ تەنها بۆندەکانی یۆرۆی خۆدزینەوە، پارەیەک کە جارێکی تر نایبینینەوە".

بە ووتەی ئەو، هەنگاریا و کۆماری چیک و سلۆڤاکیا لانیکەم دەرفەتی هەڵوەشاندنەوەی قەرزەکانیان بەدەست هێناوە، بەڵام سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا "وەک سەگێکی ڕاهێنراو شوێن یۆرۆفیلەکان دەکەوێت".