پەیامی کورد ... میدیاکانی ڕۆژئاوا باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا دەیەوێت ئەو ناوچەیە بۆردومان کراوە بکاتە “ڕیڤێرای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
🔸 بەپێی بڵاوکراوەکە، نێردەی تایبەت ڤیتکاف و کوشنەر، زاوای ترامپ، کاریان لەسەر پلانەکە کردووە. ئەمریکا مەزەندە دەکات کە جێ بەجێ کردنی پێویستی بە دە ساڵ و ١٢ ملیار دۆلار دەبێت.
🔸 ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ ئاماژە بەوە دەکات کە پلانی “داون” دیاری نەکراوە کە کام ووڵات و کۆمپانیا پارەی ئاوەدان کردنەوەی ناوچەکە دابین دەکەن، هەروەها دیاری نەکراوە کە ئەو ٢ ملیۆن فەڵەستینییە لەو ماوەیەدا لە کوێ دەژین.
🔸 سەرچاوەکان بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە کە پێشنیازەکە پێشتر لەلایەن "ووڵاتانی ئەگەری، لەوانەش پاشایەتییە دەوڵەمەندەکانی کەندئاو، تورکیا و میسر" تاوتوێ کراوە.
🔸 بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا گومانیان لە ئیمکانی ئەو پلانە دەربڕیوە: گومانیان هەیە کە حەماس ڕازی بێت بە داماڵینی چەک و (تەنانەت ئەگەر وایش بکات) ئەمریکا بتوانێت ووڵاتانی دەوڵەمەند ڕازی بکات بۆ ئەوەی تێچووی ئەو پلانە دابپۆشن.