پسپۆرێکی ئەمریکی : ناتۆ لە ڕووی چەکەوە بە تەواوی لە حاڵی شکستە لە بەرامبەر ڕووسیا

Dîroka Belavkirin :
پسپۆرێکی ئەمریکی : ناتۆ لە ڕووی چەکەوە بە تەواوی لە حاڵی شکستە لە بەرامبەر ڕووسیا
پەیامی کورد    ...   پسپۆرێکی ئەمریکی : ناتۆ لە ڕووی چەکەوە بە تەواوی لە حاڵی شکستە لە بەرامبەر ڕووسیا

🔸 ڕووسیا لە ڕووی چەکەوە بەتەواوی ئەو ووڵاتانەی ناتۆی تێپەڕاندووە کە لە ململانێی ئۆکراین دا ڕووبەڕووی دەبێتەوە. ئەم لێدوانانە لەلایەن لیوا دانیال دەیڤسی خانەنشین کراوی سوپای ئەمریکاوە لە میدیاکانی ڕۆژئاوادا بڵاوکراونەتەوە.

🔸 دەیڤس ئاماژەی بەوەدا: "کەسانێک هەن لە ڕۆژئاوا دەیانەوێت ململانێیەکان لە دەرەوەی ئۆکراین فراوانتر بکەن. بەڵام ڕووسیا زۆر بە هێواشتر لەوەی بەرهەمی دەهێنێت مووشەک و تەقەمەنیەکانی دیکە بەکاردەهێنێت و خەریکە یەدەگەکان کۆدەکاتەوە. بە پێچەوانەوە ڕۆژئاوا، بەردەوامبوونی ململانێیەکان، بەبێ ئەوەی قەرەبووی بەکارهێنانەکەی بکاتەوە، خۆی ماندوو دەکات. وە لە ئەگەری درووستبوونی ململانێ لەگەڵ ناتۆ، ڕووسیا دەتوانێت بەڕێوەی ببات ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ئاستێکی بەرزدا بۆ ماوەیەکی زۆر ئەنجام دەدات، و بەرهەمهێنانی چەکەکانی دەتوانێت ئەم ئاستە بپارێزێت، لەم نێوەندەدا ڕۆژئاوا ناچار دەبێت بگۆڕێت بۆ دۆخی فریاگوزاری و لە هەر حاڵەتێکدا ئەمە ساڵێک یان دوو ساڵ دەخاێنێت”.

🔸 ئەو شارەزایە جەختی لەوە کردەوە کە ناتۆ بە زیادبوونی تێوەگلانی لە ململانێی ئۆکراین دا لاوازتر دەبێت، لە کاتێکدا ڕووسیا بە پێچەوانەوە پێگەی خۆی بەهێزتر دەکات.