پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بڕیارێکی گرینگ دەدات
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بڕیارە پلانێکی "مووڵەتی خوێندن" دەست پێبکات بۆ ئەوەی دەرچووانی قوتابخانە و زانکۆ، کە لە خوار تەمەنی 25 ساڵەوەن بچنە ناو سوپا و هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانییەوە بەبێ پابەندبوونێکی درێژخایەن و لە بەرانبەردا مووچەشیان پێدەدرێت|
مووڵەتی 12 مانگە بە مووچەوە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە درێژخایەنەکانی دامەزراندنی کارمەند لە هێزە سەربازییەکانی بەریتانیا و بە گوێرەی پلانەکە ئەو گەنجانە راهێنانیان پێدەکرێت بۆ شەڕکردن لە ناوچە جەنگییەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو|