پەیامی کورد ... بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ئاماژە بە نەبوونی نیشانەکانی ئامادەیی ووڵاتان بۆ تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان دەکات
🔸 لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی سپۆتنیک، ڕافائێل گڕووسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، ئاژانسەکە هیچ نیشانەیەکی ئامادەیی زلهێزە ئەتۆمییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان نابینێت.
🔸 لە 30ی تشرینی یەکەم دا دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، فەرمانی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی "بە مەرجی یەکسان"ی لەگەڵ ووڵاتانی دیکەدا دەرکردووە کە گوایە بەرنامەی چەکی ئەتۆمییان هەیە. ترامپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تورات نووسیویەتی ئەم پرۆسەیە دەستبەجێ دەست پێدەکات.
🔸 شایانی باسە کە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەگەر هەر هێزێکی ئەتۆمی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام بدات ئەوە ڕووسیا تۆڵەی خۆی دەکاتەوە.