سەرۆکی کۆریای باکوور پێداچوونەوە بە پلانەکانی پەرەپێدانی چەکی نوێی نهێنی ژێر ئاو دەکات

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی کۆریای باکوور پێداچوونەوە بە پلانەکانی پەرەپێدانی چەکی نوێی نهێنی ژێر ئاو دەکات
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی کۆریای باکوور پێداچوونەوە بە پلانەکانی پەرەپێدانی چەکی نوێی نهێنی ژێر ئاو دەکات

🔸 کیم جۆنگ ئون سەردانی شوێنی درووستکردنی ژێردەریایی ئەتۆمی کرد کە کێشی ٨٧٠٠ تۆن بوو کە مووشەکی ڕێنمایی ستراتیژی هەڵگرتبوو و ڕاپۆرتی پێشکەوتنی وەرگرت.
لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کارگەیەکی درووستکردنی ژێردەریایی، کیم جوونگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور پەردەی لەسەر ژێردەریایی ئەتۆمی ستراتیژی نوێی ووڵاتەکەی لادا کە بە مووشەکی ڕێنمایی کراو تەیار کراوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکوور، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ قۆناغەکانی کۆتایی درووستکردنی ئەم ژێردەریایی یە کە کێشی ٨٧٠٠ تەنە، کیم جوونگ ئوون ستایشی ئەو تەکنۆلۆژیایانەی کردووە کە تێیدا بەکارهێندراون و ژێردەریاییەکەی بە سەرمایەیەکی بەنرخ بۆ کۆریای باکوور وەسف کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد : "ئەم ژێردەریایی یە ئەتۆمییە ستراتیژییە سەرمایەیەکی سەرەکییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پلانەکانی ئەم دوایی یەی کۆریای باشوور؛ پلانێک کە بەدواداچوون بۆ درووست کردنی ژێردەریایی ئەتۆمی دەکات بە هاوکاری ئەمریکا لە بواری دابینکردنی سووتەمەنی دا".

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، سەرۆکی کۆریای باکوور سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی مووشەکێکی دژە فڕۆکەشی کردووە.

کۆریای باکوور پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پاڵپشتی ئەمریکا بۆ هەوڵەکانی کۆریای باشوور بۆ دروستکردنی ژێردەریایی ئەتۆمی دەبێتە هۆی پێشبڕکێی ئەتۆمی لە ناوچەکەدا.

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، ئەمریکا پێشتر بەشێوەیەکی فەرمی پلانی کۆریای باشووری بۆ درووستکردنی ژێردەریایی ئەتۆمی پەسەندکردووە و پاڵپشتی لە هەوڵەکانی کردوە بۆ گەیشتن بە توانای پیتاندنی یۆرانیۆم و دووبارە پرۆسێسکردنەوەی سووتەمەنی ئەتۆمی سەرف کراو.