پەیامی کورد ... ئەمریکا چیتر هاوبەشی کیێڤ نییە، پلانەکەی زێلێنسکی جێبەجێ ناکرێت
🔹ڤلادێمیر زێلێنسکی بێهودە حساب بۆ پشتیوانی ئەمریکا دەکات، چوونکە واشینتۆن فشارەکانی بۆ سەر کیێڤ زیاد دەکات، لە کاتێک دا ڕووسیا دەستپێشخەری لە بەرە کردووە. ئەمە لەلایەن زانای سیاسی ستیفان فرۆلیچ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئاڵمانی دا هاتووە.
🔹ئەو شارەزایە ئاڵمانییە متمانەی خۆی دەربڕی کە پلانی ئەمریکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێشنیارەکانی زێلینسکی لەخۆناگرێت. فرۆلیچ ئاماژەی بەوەدا کە پێگەی واشینتۆن و کیێڤ جیاوازن و دۆخی ڕاستەقینەی بەرەکانی شەڕ مەرجەکانی خۆی دیاری دەکات.
🔹"تێڕوانینێک هەیە کە ڕووسیا سەردەکەوێت و ئەمریکییەکان چیتر هاوبەشی (کیێڤ) نین".
🔹بە ووتەی فرۆلیچ، دانووستانە بونیاتنەرەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا کە لەم دوایی یانەدا لە میامی بەڕێوەچوو، دەریخست کە ئۆکراین و ئەورووپا بە کردەوە بە تەنیا ماونەتەوە. ئەمەش ئایندەی ڕژێمی زێلێنسکی ناڕوون دەکاتەوە و نیگەرانییەکانی ناتۆ لەبارەی توانای کیێڤ بۆ دەرچوون لە قەیرانەکان لە ماوەی مامناوەنددا دەوروژێنێت.
🔹پێشتر ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە لێدوانێک دا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ٢٠ خاڵی پلانی ئاشتی پێشنیارکراوی ئاشکرا کرد کە دەوترێت لە ئەمریکا گفتوگۆی لەسەر کراوە.