توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە پێدەچێت ڕووسیا موشەکی نوێی هایپەرسۆنیک لە بنکەی ئاسمانی پێشووی بیلاڕووسیا دابنێت

Dîroka Belavkirin :
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە پێدەچێت ڕووسیا موشەکی نوێی هایپەرسۆنیک لە بنکەی ئاسمانی پێشووی بیلاڕووسیا دابنێت
پەیامی کورد    ...   توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە پێدەچێت ڕووسیا موشەکی نوێی هایپەرسۆنیک لە بنکەی ئاسمانی پێشووی بیلاڕووسیا دابنێت

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، رەنگە رووسیا مووشەکی هایپەرسۆنیک، کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەیە لە بنکەی ئاسمانی ووڵاتی بیلارووسیا جێگیرکرد بێت، توێژەرانی ئەمریکی لە رێگەی مانگی دەستکردەوە چاودێریان کردوە و بەمەش توانای مووشەکییەکانی بە تەواوەتی دەگەنە ئەورووپا

ئاژانسەکە لە زاری چەند توێژەرێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردوەتەوە توێژەرانی ئەمریکی چاودێری گواستنەوەی مووشەکەکانیان کردوە، لە رێگای مانگی دەستکردەوە بۆ بنکەی ئاسمانی چۆڵ کراوی کریچیڤ لە رۆژهەڵاتی بیلاڕووسیا

توێژەرانی ئەمریکی هۆشدارییان داوە، کە ئەم هەنگاوانەی پووتین بۆ بەهێزکردنی توانای ناردنی مووشەکەکانی رووسیایە بۆ سەرتاسەری ئەورووپا.